چێوەی هەماهەنگی ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان دەکات
  2022-10-05       496       

چێوەی هەماهەنگی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەمەبەستی فشارکردن لەلایەنە سیاسییەکان و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت.

ئاوێنه‌: لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندانی جەماوەری، سەر بە چێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری کراوە، بەمەبەستی فشارکردن لەلایەنە سیاسییەکان بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ خاوەن دەسەڵاتی تەواو “.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “خۆپیشاندانەکە ئامانجی کۆتاییهێنانە بەو ئاژاوە و بێ یاساییە کە دروستبووە، هاوکات لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران، پەسەندکردنی بودجە، بەهێشتنی مەترسییەکانی قەیرانی دارایی، پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی سەرۆکی حکومەتە”.

تائێستا لیژنەی ئامادەکاریی وادەی ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانەی ئاشکرانەکردووە و بڕیارە لە داهاتوودا کات و شوێنەکەی بڵاوبکەنەوە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×