وه‌زیره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و داوا له مسته‌فا كازمی ده‌كات، میلیشیاكانی قه‌یس خه‌زعه‌لی كۆنترۆڵ بكات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له تویته‌كه‌یدا بڵاوی كرده‌وه، ره‌وتی سه‌در ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی له به‌سره سڕ ده‌كات.
ترساندن و ترساندنی خه‌ڵكی سڤیل و تیرۆركردنیان، حه‌رامه و حه‌رامه، شه‌ڕی ناوخۆیش حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه
داواش له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، گرووپه میلیشیاكانی قه‌یس خه‌زعه‌لی كۆنترۆڵ بكات كه هیچ نازانن جگه له تیرۆر و پاره و ده‌سه‌ڵات.
رێگری له به‌كارهێنانی چه‌ك بكرێت جگه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین (سامه‌را و ده‌وربه‌ری) به‌پێی فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێسته، هه‌ر كه‌س پێشێلی بكات، ئه‌وا سزا بدرێت.
ئه‌وه‌یشی راگه‌یاندووه، دواتر ڕێوشوێنی تر ڕاده‌گه‌یه‌نین، ترساندن و ترساندنی خه‌ڵكی سڤیل و تیرۆركردنیان، حه‌رامه و حه‌رامه، شه‌ڕی ناوخۆیش حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه.
