ژمارەیەک خانەنشینى هەرێم لە دادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵایان لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی هەرێم تۆمارکرد و داوادەکەن یاساى خانەنشینى هەرێم هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئاوێنە: ئەو خانەنشینانە لەداواکەیاندا، دەڵێن، ئەو یاساى خانەنشینییەی كە لە هەرێم كاری پێدەكرێت نادەستورییەو دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوەو لەبرى ئەوە یاساى خانەنشینى یەکگرتوى عێراق ساڵى 2014 جێبەجێ بکرێت.
بڕیارە رۆژى 19-10-2022 دادگاى فیدراڵى تاوتوێی ئەو داوایە بکات.
