پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەكات
  2022-10-06       376       

رۆژی شەممەی داهاتو پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو یەكێك لە بڕگەكانی كۆبونەوەكە تەرخان كراوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بڕیاردراوە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 8ی 10ی 2022 پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە، دانیشتنەكە لە شەش بڕگە پێكدێت كە بریتین لە: سوێندخواردنی یاسایی چەند ئەندامێكی نوێی پەرلەمان، گفتوگۆكردن لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاساكانی (چارەسەریی شوێنی نیشتەجێبونی زیادەڕۆ، وەبەرهێنانی كانزا، دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكاران)، لەگەڵ گفتوگۆی گشتی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×