كازمی: هێڵی بەستنەوەی كارەبای عێراق بە ئوردنەوە لە حوزەیرانی داهاتو دەكەوێتەكار
  2022-10-06       548       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی داهاتودا هێڵی بەستنەوەی كارەبای عێراق بە وڵاتی ئوردنەوە دەكەوێتە كار.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا وتی، لە بواری كارەبادا كارمان لەسەر ستراتیژێكی سەتاپاگیركردوەو چەند پڕۆژەیەكمان جێبەجێ كردون.

وتوشیەتی، لە مانگی حوزەیرانی داهاتو هێڵی بەستنەوەی كارەبای عێراق بە ئوردنەوە دەكەوێتە كار، لەدوای ئەوەش هێڵی بەستنەوە بە سعودیەو وڵاتانی كەنداو دەكەوێتەكار.

جەختیشی كردۆتەوە كە بەردەوامن لەسەر كاركردن بۆ بەرهەمهێنانی گەورەترین وزەی بەدیل و وەبەرهێنانی غازی بەفیڕۆچو، لەپێناو سەقامگیركردنی وزەی كارەبا لە عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×