170 پەرلەمانتار داوادەکەن چوارشەممە كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت
  2022-10-10       357       

جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: داواکاریى 170 پەرلەمانتارى رادەستکراوە بۆ ئەوەى رۆژی چوارشەممە 12ى ئەم مانگە، کۆبونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت.

 ئاوێنە: موحسین مەندەلاوى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە کۆتایی کۆبونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێرقدا رایگەیاند: داواکارییەکى بە ئیمزای 170 پەرلەمانتار پێگەیشتوە بۆ ئەوەى چوارشەممەى داهاتو، 12ى تشرینى یەکەم، کۆبونەوەى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار، بەڕێوەبچێت.

 موحسین مەندەلاوى وتیشى: "سەرۆكایەتی پەرلەمان تاوتوێى داواکارییەکە دەکات و بڕیارى لەبارەوە دەدات".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە هێشتا پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدی سەرۆككۆمار رێك نەكەوتون و هەریەكەیان سورن لەسەر كاندیدی خۆیان بۆ پۆستەكە.

 بەگوێرەى پەیڕوى ناوخۆى پەرلەمانى عێراق، 50 پەرلەمانتار دەتوانن داواکاریى بەرز بکەنەوە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەسەر پرسێکى دیاریکراو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×