هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت: لە پێناو قۆناغی داهاتووی عیراق ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەدر
  2022-10-12       432       

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە ماڵی عەمار حەکیم، سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی عێراق و بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێکراون.

لە بەیاننامەکەدا کە ئەمرۆ چوارشەممە 12ـی 10ـی 2022، بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، لایەنەکانی ناو هاوپەیمانییەتییەکە ئامادەی گفتوگۆکردنن لەگەڵ رەوتی سەدر لەپێناو لێکتێگەیشتن بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتووی عێراق.

هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت داواش لە پارتی و یەکێتی دەکات؛ کاندیدی سەرۆک کۆمار یەکلابکەنەوە یاخود میکانیزمی هەڵبژاردن دیاری بکەن و خشتەیەکی کاتیش بدەنە هاوپەیمانێتییەکە بۆ یەکلاکردنەوەی.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، رۆژی 11ـی 10ـی 2022، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 13ـی 10ـی 2022 وه‌ك كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ده‌ستنیشانكرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×