‏‎بزوتنەوەی ئیمتیداد بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەكات
  2022-10-12       513       

بزوتنەوەی ئیمتیداد رایگەیاند، بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەكەن كە بڕیارە سبەی پێنجشەممە، بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: بزوتنەوەی ئیمتیداد، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی روخساری رێككەوتنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتو رونبوەوە كە بەهەمان شێوازی ئەزمونەكانی پێشون، بایكۆتكردنی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار رادەگەیەنین.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەكاتی بەڕێوەچونی دانیشتنی پەرلەماندا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هۆكارەكانی بایكۆتكردنی دانیشتنەكە بەوردی دەخەینەڕو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×