فراكسیۆنی یەكێتی بۆ فراكسیۆنەكانی دیكەو پەرلەمانتاران: متمانە بە بەرهەم ساڵح بدەن
  2022-10-12       1153       

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە كە بەرهەم ساڵح، كاندیدی رەسمی حزبەكەیانە بۆ پۆستی سەرۆككۆمارو داوا لە فراكسیۆنەكانی دیكەو پەرلەمانتاران دەكات متمانە بە ناوبراو بدەن.

ئاوێنە: وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، فراكسیۆنەكەمان جەخت لە راگەیەنراوەکەی وتەبێژی رەسمی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکاتەوەو "بۆ رایگشی و هەمو فراکسیۆن و پەرلەمانتارە نیشتمانپەروەرەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختدەکەینەوە، کاندیدی رەسمی یەکێتیی بەڕێز دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحە."

فراكسیۆنی یەكێتی وتوشیەتی"بۆ پاراستنی دەستور و سەروەری عێراق و شکۆی دەوڵەتی عێراق داواتان لێدەكەین پشتیوانی لە بەرهەم ساڵح بكەن و متمانەی خۆتانی پێ بدەن."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×