هاوپەیمانی فەتح زانیاریەکى گرنگ لەبارەى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان ئاشكرا ده‌كات
  2022-10-13       576       


هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایدەکات، ئەگەری هەیە ڕێژەی یاسایی لەکۆبونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەواو نەبێت.

ئاوێنه‌: عائید هیلالی سەرکردەی سەر بەهاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، پێشبینیدەکرێت ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی تایبەت بەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەواونەبێت‌و بەشێک لەکوتلە سیاسییەکان لەبەشدارییکردن لەدانیشتنەکە بکشێنەوە.

ئەو سەرکردەیەى هاوپەیمانى فەتح بەپێگەی "بەغداد ئەلیەوم"ی وتوە، "سەبارەت بەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەڕلەمان بابەتەکان هێشتا ئاڵۆزن، بەتایبەت پێشبینیدەکرێت بەشێک لەکوتلەکان لەدانیشتنەکە بکشێنەوە یان لەکاتی دیاریکراو بۆ گرێدانی کۆبونەوەکە ئامادەنەبن، هەربۆیە مەزەندە دەکرێت ڕێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەواو نەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردوه‌، "ڕێکنەکەوتنی یەکێتی‌و پارتی لەسەر پۆستەکە ئیحراجی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی دروستکردوە، بەوەی دەنگدان بەلایەنێک‌و دەرچونی کاندیدەکەی، توڕەبونی لایەنەکەی ترو بەشدارینەکردنیان لەحکومەتی لێدەکەوێتەوە لەکاتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگیی دەیەوێت هەمولایەنەکان بەشداریی لەحکومەتی داهاتودا بکەن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×