شانەی راگەیاندنی ئەمنی زانیاری لەسەر بۆردومانەكەی ناوچەی سەوز ئاشكرا دەكات
  2022-10-13       369       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەو موشەكانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گیرانە ناوچەی سەوز و دەوروبەری 9 موشەك بوون و ژمارەیەك لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیان بریندار بوون.

ئاوێنە: شانەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ناوچەی سەوز لە بەغدا لە رێگەی 9 موشەكەوە كرایە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی بریندار بوون.

لای خۆشیەوە ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق پێی وایە، موشەكباران كردنی ناوچەی سەوز تێكدانی دیموكراتییە و عیراق لە بازنەیەكی توندوتیژی بەردەوامدا گەمارۆ دەدات، داواش دەكات بە رێگەیەكی ئاشتیانە چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزرێنەوە.

موشەكباران كردنی ناوچەی سەوز لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×