بهگوێرهى ئەو زانیاریە نافەرمیانەی تائێستا بڵاوکراونەتەوە، لەکۆی دەنگە جیاکراوەکان تائێستا د.لەتیف ڕەشید لەپێشەوەی دەنگی کاندیدەکانەو د.بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیش لەڕیزبەندی دوەمی دەنگەکاندایەو هیچکام لەکاندیدەکانیش ناتوانن 220 دەنگ بەدەستبهێننو لەگەڕى یەکەمدا سەرکەوتن بەدەستبهێننو هەڵبژاردن دەکەوێتە گەڕی دوەمهوه.
ئاوێنه: بهگوێرهى ئهو میكانیزمو یاسایهى دیاریكراوه، لەخولی یەکەمدا، ئەگەر کاندیدەکە 220 دەنگی بەدەستهێنا دەبێتە سەرۆک کۆمار، لەئەگەرى دەرنەچونى هیچ کاندیدێک لەخولى یەکەمدا، ئهوا خولی دوەم بەڕێوەدەچێتو لهم خولهشدا هەركامیان لەسەروی 165 دەنگەوە بهدهستبهبێت، دەبێتە سەرۆک کۆمار.
زانیاریەکان باس لەوەدەکەن، تا ئەم ساتە د.لەتیف ڕەشید توانیویەتی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێتو بێتە یەکەمی نێو کاندیدەکانو د.بەرهەم ساڵحیش لەپلەی دوەمی کاندیدەکاندایە.
لەگەڕی یەکەمی دەنگداندا د.لەتیف ڕەشید 157 دەنگو د.بەرهەم ساڵح 99 دەنگو سەرجەم کاندیدەکانی تریش 21 دەنگیان بەدەستهێناوەو بڕیاروایە کەمێکى تر گەڕی دوەمی هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆمار دەستپێبکات.