گەڕی دوەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەستی پێكرد
  2022-10-13       523       

دوای ئەوەی لە گەڕی یەكەمی دەنگداندا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار هیچ یەك لە كاندیدەكان نەیانتوانی دو لەسەر سێی دەنگەكان بەدەستبهێنن، كەمێك لەمەوبەر گەڕی دوەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەستی پێكرد.

ئاوێنە: بەپێی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، گەڕی دوەمی دەنگدانەكە بە ئامادەبونی 242 پەرلەمانتار دەستی پێكردوە.

لە لەگەڕی یەكەمدا د. لەتیف رەشید 156 دەنگ و بەرهەم ساڵح 99 دەنگی پەرلەمانتارانیان بەدەستهێنا، بەوەش لە گەڕی دوەمی دەنگداندا كێبڕكێكە لەنێوان ئەو دو كاندیدەدا دەبێت.

چاوەڕێ دەكرێت دوای دەنگدان و جیاكردنەوەی دەنگەكانی گەڕی دوەم، براوەی دەنگدانەكە رابگەیەنرێت كە زۆرترین دەنگ دەهێنێت و بەوەش دەبێتە سەرۆككۆماری نوێی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×