ئیسماعیل خەیاتی‏ شێوەكار كۆچی دواییكرد
  2022-10-20     


کاژێر 11:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-10-2022 هونەرمەندی شێوەکار ئیسماعیل خەیات کۆچی دواییکرد.

ئیسماعیل خەیات لە ساڵی 1944 لە خانەقین لەدایكبووە، دەرچووی خانەی ‏مامۆستایانی بەعقوبەیە، لە 1992 - 1998 بەڕێوەبەری هونەری ‏شێوەكاری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ‏هاوژینی هونەرمەندی شانۆكار گەزیزە عومەرە، نزیكەی دوو ساڵ ‏هونەرمەند ئیسماعیل خەیات بێهۆش بووە تاوەکو ئه‌مڕۆ کۆچی دواییکرد.

ئیسماعیل خەیات، لە ژیانی هونەرییدا 45 پێشانگەی کردووەتەوە، ئەندامی کۆمەڵەی شێوەکارانی جیهان بوو. یەکێک لە کارە بەنێوبانگەکانی رەنگکردنی بەردەکانی سنووری نێوان پارتی و یەکێتی بوو لە دێگەڵە، وەکو ناڕەزایەتییەک دژی شەڕی نێوخۆ و پاڵپشتیکردن لە ئاشتەوایی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×