سه‌رۆكى لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "خەڵکی ئێمە لەو خۆپیشاندانانەی ئێران بەرپرس نییە تا ئێران تۆپبارانی ناوچەکانمان بکات‌و بیەوێت تۆڵەمان لێبکاتەوە"، ده‌شڵێت:"ئێران تاوانى جه‌نگ له‌هه‌رێم ئه‌نجامده‌دات".
ئاوێنه: ڕێڤینگ هرورى سه‌رۆكى لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانى کوردستان ڕایگه‌یاند، "بەهۆی تۆپباران‌و بۆردومانەکانی تورکیا‌و ئێرانەوە لەسنوری ناحیەی سیدەکان دانیشتوانی 124 گوند ماڵ‌و حاڵییان جێهێشوەو چڕبونەوەی بۆردومانەکانی ئێرانیش لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی لەناوخۆی ئەو وڵاتە دێت".
ده‌شڵێت:"وەفدێکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەماوەکانی ڕابردوو سەردانی ئەو ناوچەو گوندانەی کرد، هیچ هێزێکی چەکدارمان لەو ناوچانە نەبینی هەتا ئێران بیکەنە بەهانەی ئەو بۆردومانانە".
هرورى جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئەو خۆپیشاندانانەی ئێران خەڵکى ئێمه لێی بەرپرس نییە تا ئێران تۆڵە لەخەڵکی ئێمە بکاتەوە".
به‌وته‌ى هروری، "پێده‌چێت هاورده‌كردنی كێشه‌كان بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنور له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌به‌هانه‌ی باره‌گایه‌كی كۆمه‌ڵه یان حزبی دیموكرات كه 10 پێشمه‌رگه‌ری تیابێت له‌شاخێكداو دور له‌و ناوچانه نازانم هه‌بون یان نه‌بون، گوندنشینه‌كانی ئێمه تۆپباران بكه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌وه شتێكی زۆر زۆر خراپه‌و تاوانی جه‌نگه".