نەدیم زەهاوی پۆستێکی نوێی لە بەریتانیا پێدەدرێت
  2022-10-26       854       

پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، نەدیم زەهاوی وەزیرە کوردەکەی حکومەتەکەی بۆریس جۆنسن بۆ سەرۆکی حیزبەکەیان دەستنیشانکردووە.

 ئاوێنە:  پارێزگارانی بەریتانیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “نەدیم زەهاوی کە ماوەیەک لە حکومەتەکەی بۆریس جۆنسن وەزیری خەزێنە بووە، وەک سەرۆکی حیزبەکەمان هەڵبژێردراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کارەکانی زەهاوی تایبەتە بە چالاکییە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبردنی ئۆفیسی حیزب، کە ئەمە جیاوازە لەو رۆڵە سیاسییەی وەک سەرۆکی حیزبێک دەیگێڕێت”.

بە پێی رۆژنامەی تەلەگراف، زەهاوی لە پۆستە نوێیەکەیدا کار لەگەڵ حکومەتەکەی ریشی سوناک دەکات بە شێوەی ناراستەوخۆ، واتە بەرپرس نییە لە وەزارەتێکی دیاریکراو.

زەهاوی کەسایەتییەکی سیاسی بە رەگەز کوردی باشووری کوردستانە، لە دایکبوونی ساڵی 1967 ە  لە ساڵی 2010 بووەتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، لە ساڵی 2020 بۆریس جۆنسن کردییە وەزیری بەرپرس لە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×