رێباز حەملان: لەسەرەتای مانگی داهاتو دەستبەدابەشکردنی موچە دەکرێت
  2022-10-26       570       

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەسەرەتای مانگی 11 دەستدەکرێت بەدابەشکردنی موچەی‌ مانگی‌ 10.

ئاوێنه‌: رێباز حەملان بەمیدیاكانی‌ پارتی‌ راگەیاندووه‌، وەزارەتی دارایی و ئابوری سه‌رقاڵی‌ رێکخستنەوەی وەرگرتنی داهاتی نەوت و ئەو پارانەیە کە لەداهاتی ناوخۆ دەستی دەکەوێت، بەدڵنیاییەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی موچەن و لەمانگی داهاتوەوە دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.

سەبارەت بەنرخی نەوتی سپی، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، حکومەت بەنرخی پاڵپشتیکراو نەوت بەپاڵاوگەکان دەدات، له‌و روه‌وه‌ وتی‌، "عێراق بەهەر نرخێك نەوت بۆ کوردستان بنێرێت، بەهەمان نرخ بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت".

رێباز حەملان جەختیکردەوە لەوەی، باج لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەکراوە، بەڵکو تەنیا شێوازی کۆکردنەوەو رێكخستنەوەی باج کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×