بەهۆی سەلمان روشدییەوە ئەمەریکا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند
  2022-10-28       430       

بەهۆی هێرشکردنە سەر سەلمان روشدییەوە، ئەمەریکا سزای بەسەر دامەزراوەیەکی ئێرانیدا سەپاند.

ئاوێنه‌: ماڵپەری ئەلجەزیرە لە زاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە:" حکومەتی ئەمەریکا سزای زیاتری بەسەر وڵاتی ئێراندا سەپاند و دامەزراوەی (١٥ خرداد)ی ئەو وڵاتەی خستووەتە لیستی گەمارۆکانییەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هۆکاری ئەوەی کە دامەزراوەی ناوبراو خراوەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمەریکاوە، ئەو هێرشە بوو کە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا کرایە سەر سەلمان روشدی نووسەر و بریندار کرا، چونکە پێشتر ئێران خەڵاتی لەسەر مەرگی ناوبراو داناوە".

لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، لە میانەی بەڕێوچوونی رێوڕەسمێکدا کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر سەلمان روشدی نووسەری رۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان.

دوابەدوای رووداوەکەش راستەوخۆ بە هێلیکۆپتەر سەلمان بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و هێرشبەرەکەش دەستگیرکرا.

لە تازەترین لێدوانیشیدا ئەندرێ وایل بەڕێوەبەری کارەکانی ناوبراو وتی:" سەلمان روشدی بەهۆی ئەو هێرشەی کراوەتە سەری  چاوێکی لەدەستداوە و ناشتوانێت دەستێکی بەهیچ شێوەیەک بجوڵێنێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×