دوو کتێبی فەلسەفی د. ساماڵ مانیی بڵاودەکرێتەوە
  2022-10-30     

ئەو دوو کتیبە هەر یەکەیەیان بەشێکن لە دوو پرۆژە نووینی فەلسەفی نوێ: پرۆژە نووسین لەسەر فەیلەسووفی ڕادیکاڵی سەدەی رابووردوو (کواین). لەگەڵ پرۆژە نووسینی 'سەرزەمینی مانا' کە سەبارەت بە فەلسەفەی زمان و مانایە.

د. ساماڵ مانیی خۆی لە پێشەکی کتێبەکانیدا، بەم جۆرە باسی ئەو زنجیرە کتێبە نوێیانەی دەکات لە فەلسەفەدا: "ئەمساڵ دوو پرۆژە نووسینم پێکەوە دەکەونە کتێبخانەکانی کوردستانەوە. پرۆژە نووسینێک لەسەر 'کواین'، فەیلەسوفە ڕادیکاڵەکەی ناوەڕاستی سەدەی بیست بە کتێبی 'تێگەیشتن؛ کواین' دەستی پێکرد. لەگەڵ پرۆژە نووسینێکم لە فەلسەفەی زمان و مانا دا، ئەمیان بە کتێبی 'سەرزەمینی مانا' دەستی پێکردوە. هەردوو ئەو کتێبانەش پێکەوە بڵاودەکرێنەوە لە هەفتەکانی سەرەتای١١ ی ٢٠٢٢ دا و لە پێشانگاکەی کتێب لە مانگی ١١ ی ئەمساڵدا بەشدارن. کتێبەکانیتری ئەو دوو پرۆژە نووسینە فەلسەفیە نوێیەم، بەر لە کۆتایی ئەمساڵ بڵاودەکرێنەوە. 
'پرۆژەی نووسین' بریتی نیە لە نووسینی کتێبێک لەسەر بابەتێک یان فەیلەسوفێک. پرۆژەی نووسین، بریتیە لە چەند کتیبێکی جیا و سەربەخۆ بەڵام بە ئاراستەیەک کە ئاراستەی ئەو پرۆژە نووسینە دەگەیەنێت، ئەو کتێبانەی لە پرۆژە نووسینێکدا دەنووسرێن دەبێت بە جیا و سەربەخۆ مەبەست بگەیەنن نەک بەشێک بن لە کتێبێکی دوورودرێژ کە دابەش کرابن، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو کتێبانەی یەک پرۆژەی نووسینن دەبێت پێکەوە یەک ئاڕاستە وەرگرن لە پرۆژەکەدا. پرۆژە نووسین دەکرێت لە بەشێکی فەلسەفەدا بێت ،یان سەرنج خستنە سەر گۆشەی جیاواز بێت لە پرسێکی فەلسەفەدا، یا  دەرخستنی گۆشە جیاکانی تێڕوانینی فەیلەسوفێک بێت، هتد.  ئەمە ڕاستە بۆ بوارەکانیتریش. هەر چوار پرۆژە نووسینە فەلسەفیەکانم، مەبەست لێیان دروستکردنی چەند پایەیەکی تایبەتی فەلسەفی بوون لەناو هزراندنی فەلسەفی بەزمانی کوردی، سەرچاوەیەکی گرنگن لە تێگەیشتن لە فەلسەفە، تایبەت و ئاراستەکراوون بۆ تێگەیشتن و توێژینەوە و فەلسەفە خوڵقاندن لە زمانی کوردی دا".

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×