هێزە ئەمنییەکانی ئێران رایدەگەیەنێت، لە ئاوەکانی کەنداو دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە 11 ملیۆن لیتر سوتەمەنی هەڵگرتووە.
ئاوێنه: ئەمرۆ دووشەممە 31ـی 10ـی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوای چاودێرێکردنێکی وورد، ھێزەکانیان لە ئاوەکانی کەنداو دەستییان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە 11 ملیۆن لیتر سوتەمەنی ھەڵگرتبوو و دڵنیاشبوونەتەوە کە ئەو نەوتە بەشێوەیەکی نایاسایی ھێنراوە و تیمی کەشتییەکەش دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
میدیای فەرمی ئەو وڵاتەش بڵاویانکردووەتەوە، تائێستا سوپای پاسداران ھیچ زانیارییەکی لەسەر خاوەندارێتی کەشتییەکە بڵاونەکردووەتەوە، باسی لەوەشنەکردووە ئەو نەوتە لە کوێوە ھێنراوە و بەنیازبوون بۆ کۆی بەرن.