ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، كار له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین سه‌رچاوه‌ی داهات بكات و چیتر پشت به‌داهاتی نه‌وت نه‌به‌سترێت.
ئاوێنە: ئه‌سعه‌د بزوێنی په‌رله‌مانتاری عێراق ڕایگه‌یاند، "به‌رده‌وامی پشتبه‌ستنی عێراق به داهاتی نه‌وت هه‌نگاوێكی نادروسته و وڵات ده‌خاته ژێر ڕه‌هنكردنی بازاڕه جیهانییه‌كانه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "متمانه به حكومه‌تی سودانی هه‌یه بۆ سه‌لماندنی توانای كاركردن له‌سه‌ر هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بێكاری و هه‌ژاری بۆئه‌وه‌ی هه‌زاران ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگاكان بتوانن هه‌لیكاریان ده‌ستبكه‌وێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌شڵێت، "داوا له محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌كه‌ین میكانیزمی ئابوری تۆكمه دابمه‌زرێنێت له ماوه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2023دا بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت چیتر پشت به داهاتی نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی نه‌به‌سترێت".
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ڕایگه‌یاندبو، ده‌ستیان كردوه به ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی یاسای بودجه بۆ ساڵی 2023 و به‌زوترینكات ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بخرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه