2022-11-01   454     
نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی رابردوو 10 راگه‌یه‌ندرا كه نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك موه‌لیده له نێوان حه‌وت بۆ نۆ هه‌زار دیناره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2022، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە 58 دینار دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 130 بۆ 155 كاتژمێر كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان حه‌وت هه‌زار بۆ نۆ هه‌زار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.
ئه‌وه‌ش هاتووه: نرخی ئه‌مپێری شوێنه بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه.
هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی تشرینی دووه‌م 11 له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و ده‌بێت، له‌گه‌ڵ (6:30 بۆ 8ی به‌یانی).
باس له‌وه‌شكراوه: لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.