نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نیگەرانە لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر سعودیە و هاوپه‌یمانانی ئەگەر پێویست بکات درێغی ناکات لە وەڵامدانەوە.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێراندا، په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر سعودیه و هه‌ولێر، رایگه‌یاند، "ئێمە نیگەرانین لە هەڕەشەی ئێران بۆ سه‌ر سعودیه و هاوبه‌شه‌كانمان و لە پەیوەندی بەردەوامداین لە ڕێگەی کەناڵە سەربازی و هەواڵگرییەکانەوە لەگەڵ سعودیەکان، درێغی ناکەین لە مامەڵەکردن لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا".
به‌یانی ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر سعودیه‌ی كردوه و بەرپرسانی ئەمریکا و سعودیە هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان بە جددی وەرگرتوە، هه‌ربۆیه ئاستی هۆشداری هێزه‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ باسی له‌وه‌كردوه، "كۆماری ئیسلامی ئێران نیازی هەیە هێرش بکاتە سەر چەند ناوچه‌یه‌ك له سعودیه و هه‌ولێر"، ئه‌وه‌ش له تۆڵه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی نێوخۆی ئێران، كه به‌رپرسانی وڵاته‌كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، له پشت ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه.