نرخى دۆلار دابەزییەوە
  2022-11-02       897       


نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و ئەمڕۆ دۆلار رووى لە دابەزین کرد.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار  و 500 دینارە بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 146هه‌زار دیناره‌‌.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)
 100 دۆلار به‌ 145 هەزار و500 دیناره‌‌.
100  پاوه‌ن بە 167 هه‌زار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 144 هه‌زار  دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زار دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 350 دیناره‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×