بایدن: بەمزوانە ئێران ئازاد دەكەین
  2022-11-04       638       

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، بەڵێن دەدات ئێران "ئازاد بكات" و رایگەیاند، خەڵكی ئێران كە دژی حكومەتی وڵاتەكەیان ناڕەزایەتی دەردەبڕین "بەمزوانە خۆیان ئازاد دەكەن."

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو قسانەی سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكیدا هاتون كە دوێنێ پێنجشەممە، لە كەمپەینێكی هەڵبژاردندا لە كالیفۆرنیا پێشكەشی كردوە.

 لەكاتێكدا كە دەیان چالاكوان لە بەرامبەر كەمپەینەكەی كۆببونەوەو لافینەی پشتیوانییان لە خۆپیشاندەرانی ئێران بەرزكردبوەوە، بایدن وتی"نیگەران مەبن، ئێران ئازاد دەكەین. ئەوان بەمزوانە خۆیان ئازاد دەكەن."

 بایدن لەوبارەیەوە لە قسەكانیدا رونكردنەوەی زیاتری نەدا كە چ رێوشوێنێك بۆ ئەو مەبەستە دەگرنەبەر.

نزیكەی حەوت هەفتەیە لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان دژی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێكردوە، ئەوەش لەدوای كوژرانی ژینا ئەمینی، كچە كوردی 22 ساڵەی خەڵكی سەقز لەپاش دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە بە پاساوی "ناشایستەیی" حیجابەكەی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×