تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
  2022-11-04       164       

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، سەربازێکی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، عەریف لوقمان ئاقجاغلایان بە گوللـەی چەكدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کوژراوە.

لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە هێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی مەتینا و زاب و ئاڤاشین و بالیسان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کردووە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان.
 

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×