بهوتهی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردودا 958 رۆژنامەنوس لەسەرانسەری جیهاندا کوژراون.
ئاوێنه: ڤۆڵکێر تورک، کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان لەمیانەی بەشداریکردنی لەکۆنفرانسێکی تایبەت بەپاراستنی رۆژنامەنوسان لەڤیەننا، ڕایگهیاند، لەماوەی 10 ساڵدا زیاتر لەهەزار رۆژنامەنوس زیندایکراون و تا ئێستاش 64 رۆژنامەنوسی دیکە بێ سەروشوینن.
باسی لەوەشکردووە، پێویستە هەموو هەوڵەکان زیاتر چڕ بکرێنەو بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان و راگرتنی کوشتنی رۆژنامەنووسان.