حەوت مەرزی دیكە لە نێوان هەرێم و ئێران دەكرێنە فەرمی
  2022-11-07       639       

عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران رایگەیاند، لە ئێستادا 3 مەرزی فەرمی لە نێوان هەرێم و ئێران هەن، بۆ ئەوەی جوڵەی گەشتیاری و بازرگانی زیاتر بێت، بڕیارە 7 مەرزی دیكەش بكرێنە فەرمی.

ئاوێنە:  ئاكرەیی بە میدیای پارتی وتووە، لە ئێستادا جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان هەرێم و ئێران زۆر باشە و بەردەوام ئاسانكاریی زیاتر دەكرێت، چونكە ئامانجی هەردوولایە جوڵەی بازرگانی و هەم جوڵەی گەشتیاری زیاتر بكرێت وەكو ساڵانی پێشوو، بۆیە دوایین ئاسانكاریش هەڵگرتنی ڤیزا بوو لە نێوان هەردوولا.

وتوشیەتی، لە ئێستادا كار دەكرێت بۆ ئەوەی مەرزە نافەرمییەكانیش بكرێنە فەرمی، جگە لەو 3 مەرزە فەرمییەی كە هەن 7 مەرزی دیكەی نافەرمییش هەن كە دووانیان دەكەونە سنوری گەرمیان، 2 مەرزی دیكەش دەكەونە سنوری چۆمان، یەكێكیش دەكەوێتە سنوری قەڵادزێ و یەكێكیش لە سنوری هەورامان و ئەوەی تریش لە سنوری سیدەكانە.

بەپێی وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران، بۆیە ئێران بە فەرمی رەزامەندیی لەسەر ئەو مەرزانە داوە و تەنها رەزامەندیی عیراق ماوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین شاند سەردانی ئەو مەرزانەیان كردووە و حكومەتی هەرێمیش كار دەكات هەرچی مەرج و پێویستییە بۆ ئەو مەرزانە جێبەجێی بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×