جێگری سه‌ركۆماری ئێران، محه‌مه‌د حسێنی سه‌باره‌ت به مشتومڕه‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ناكرێت گۆڕینی رژێم له‌رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه ببێته جێگه‌ی باس.
ئاوێنە: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فارس، محه‌مه‌د حسێنی له میانی گوتارێكدا كه له زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ریس له تاران له‌میانی كۆنفرانسی "كۆماری ئیسلامی، ئازادی و مافی خۆپیشاندان" پێشكه‌شی كرد، باسی له دوایین پێشهاته‌كانی وڵاته‌كه كرد.
له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌ی حسێنیدا، ژماره‌یه‌ك خوێندكار درووشمی "ئازادی"یان گوته‌وه و هۆڵه‌كه‌یان جێهێشت.
جێگری سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رگه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كه ماوه‌ی زیاتر له ٥٠ رۆژه له ئێران به‌رده‌وامه، گرتووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی "كۆماری ئیسلامی" له‌رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
محه‌مه‌د حسێنی رایگه‌یاند: "له ده‌ستووردا ریفراندۆم باسكراوه. به‌ڵام ریفراندۆم بۆ ژماره‌یه‌ك بابه‌تی لاوه‌كی گونجاوه نه‌ك بۆ شێوازی حوكمڕانی".
دوای ئه‌وه‌ش كه ژماره‌یه‌ك خوێندكار درووشمی "دوژمنمان لێره‌یه، ده‌ڵێن ئه‌مریكایه و درۆ ده‌كه‌ن"، حسێنی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌مریكا پشتیوانیی له خۆپیشانده‌ران ده‌كات و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه واشنتۆن له پشت گرووپه نه‌یاره‌كانی رژێمی ئێرانه.
- مشتومڕه‌كانی په‌یوه‌ست به ریفراندۆم له ئێران
كه‌سیه‌تی ئایینی سوننی و پێشنوێژ و گوتارخوێنی هه‌ینی شاری زاهیدان، مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زه‌هی له گوتاری هه‌فته‌ی پێشوویدا ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی تاران گرتبوو، و بانگه‌وازی كردبوو له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات‌دا "ده‌ستبه‌جێ ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت".
گوتاره‌كه‌ی مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زه‌هی كه بووه هپی سه‌رهه‌ڵدانی مشومڕه‌كانی په‌یوه‌ست به ریفراندۆم، ببوه مایه‌ی ره‌خنه‌ی توند له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی فارس و ته‌سنیم كه به نزیكییان له سوپای پاسداران ناسراون.
به‌پێی مادده‌ی ٥٩ی ده‌ستووری ئێران، ده‌كرێت له‌باره‌ی بابه‌ته گرنگه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییه‌كان ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.