پەرلەمانتارێك: لەم مانگەدا پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 یەكلایی دەكرێتەوە
  2022-11-09       378       

پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند، لەم مانگەدا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 یەكلایی دەكرێتەوە.

ئاوێنە: عەلا حەیدەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سومەریەنیوزی راگەیاند، پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە درێژكردنەوەی ئەم وەرزەی خۆی ئەوەش لەپێناو پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان لەوانەش یاسای بودجە.

دوێنێ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی وەرزی دوەمی خۆی بۆ ماوەی مانگێك. عەلا حەیدەری وتویەتی"حكومەت لەبەردەم ئاڵنگارییەكی گەورەدایەو دروشمەكەی سەركەوتنە، بۆ ئەمەش پێویست بە یاسا گرنگەكانە كە گرنگترینیان پەسەندكردنی بودجەیە تا ئاسانكاری بكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆژە پەككەوتوەكان."

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی كردۆتەوە كە "یەكلاكردنەوەی پرسی یاسای بودجە لەم مانگە تێپەڕ نابێت" و "پەرلەمانتاران لە سەرجەم فراكسیۆنەكان پێداگرن لەسەر تەواوكردنی ئەو پرسە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×