سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو سەرکەوتنەی کۆمارییەکان دەیانویست بۆیان نەهاتەدی و سوپاس بۆ خەڵکی ئەمریکا کە بە دەنگەکانیان پارێزگارییان لە دیموکراسی کرد، لە بەرامبەریشدا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند سەرەڕای ساختەکارییەکان بەڵام توانیویانە سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنن.
ئاوێنە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە دوای کۆتایهاتنی هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا رایگەیاند: کۆمارییەکان نەیانتوانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بەدەستبهێنن کە دەیانویست.
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: "خەڵکی ئەمریکا بە دەنگەکانیان پارێزگارییان لە دیموکراسی کرد و سەرکەوتووبوون لە چەسپاندنی یاسای لەباربردن".
هاوکات دۆناڵد ترامپ، لە دوای کۆتایهاتنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند ویلایەتێک ئامێرەکانی دەنگدان کێشەیان تێکەوتووە و ئەمەش نیشانەی ساختەکارییە، بەڵام سەرکەوتنی گەورەیان لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێناوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هێشتا ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان رانەگەیاندراوە بەڵام بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، کۆمارییەکان 210 کورسی و دیموکراتەکان 192 کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێناوە لە ئەنجومەنی پیرانیش كۆمارییهكان 49 كورسی و دیموكراتهكان 48 کورسی بەدەستهێناوە.