له‌سه‌ر كورد دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سزای تورکیا ده‌دات
  2022-11-10       443       

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەنوێترین بڕیاریدا ڕایگەیاند، تورکیا مافەکانی فیگەن یەکسەگداغی هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)و 13 پەڕلەمانتاری تری سەر بەو پارتەی پێشێلکردوەو بڕیاریداوە قەرەبوی دارایی بکرێنەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی "میزۆپۆتامیا" دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبڕیارەکەیدا ڕایگەیاند، فیگەن یوکسەکداغ‌و پەڕلەمانتارانی تری سەر بەهەدەپە بەزیندانیکردنیان لەمانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2016وە، مافی دەنگدان‌و خۆکاندیدکردن‌و ئازادی ڕادەربڕینیان پێشێلکراوە، ئەمەش پێشێلکردنی مادەی 18ی ڕێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپایە.

دادگا ئەوروپاییەکە، هەر لەبڕیارەکەیدا بڕی 184و 600ی یۆرۆی وەک قەرەبوی دارایی لەبەرژەوەندی فیگەن یوکسەغداغ‌و پەڕلەمانتارانی تری هەدەپە بەسەر حکومەتی تورکیادا سەپاندوە.

لەمانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2016وە فیگەن یوکسەکداغ‌و سەڵاحەدین دەمیرتاش‌‌و ژماره‌یه‌ك پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپەو هەزاران کادرو لایەنگری ئەو پارتە ده‌ستگیركراون‌‌و تائێستا له‌زینداندان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×