نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە
  2022-11-11       409       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرێژەی زیاتر لە لەسەدا 2 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی چین، رێكارەكانی پەتای كۆرۆنای كەمكردنەوە.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 96 دۆلارو 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 88 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە چین، وەك گەورەترین هاوردەكاری نەوت، رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنای كەمكردونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×