فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی سوپای ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی عەلی خامنەیی، رابه‌ری شۆڕشی ئێران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له دژی ناڕه‌زاییه‌كان.
كیومه‌رس حه‌یده‌ری، فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی سوپای ئێران بە ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی میهری راگەیاند، "ئه‌گه‌ر فه‌رمانمان پێ بكرێت، ئاماده‌ین شانبه‌شانی به‌سیج و پۆلیس رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ببینه‌وه".
وتیشی: "خۆپیشاندەران مێشن و پێویسته پیلانگێڕان، كه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته بووكه‌ڵه‌ی ده‌ستی دوژمن، ئه‌وه بزانن، هه‌رگیز رێگه ناده‌ین خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان بخرێته ژێر پێوه".
كیومه‌رس حه‌یده‌ری، باسی لەوەشکرد، ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان پێ بكرێت، ئه‌وا رێگه ناده‌ن ئه‌و كه‌سانه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دەشڵێت، نابێت لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ بێده‌نگی و ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی سوپا بكرێته‌وه.
فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی سوپای ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی ئێران وه‌ڵام ناداته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یه، ئایه‌توڵڵا عەلی خامه‌نه‌یی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یان بۆ بێت به دڵنیاییه‌وه ئەو جۆرە کەسانە له وڵات جێگه‌یان نابێته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، ته‌مه‌ن 22 ساڵ لە رۆژی 16ی ئه‌یلولی 2022، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ژمارەیەک شاری گەورەی ئێران بە تارانی پایتەختیشەوە بەڕێووەچوو کە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە. خۆپیشاندەران ده‌ڵێن، ژینا ئەمینی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی پۆلیسی ئه‌خلاقدا گیانی لەدەستداوە و لەبەرامبەریشدا به‌رپرسانی ئێرانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه و دەڵێن، ژینا به‌هۆی جه‌ڵده‌وه گیانیلەدەستداوە.