ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانیی بڵاویكردۆتهوه، بڕیارە بەریتانیاو فەرەنسا هەوڵە هاوبەشەکانیان چڕبكەنەوە بۆ ئهنجامدانی ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ڕێگریکردن لەپەڕینەوەی کۆچبەران.
ئاوێنه: بهگوێرهی ڕێککەوتنەکە، 200 ئەفسەرو خۆبەخشی فەرەنسی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکرێت لەسنوره ئاوییهكانی نێوان ههردو وڵاتو فەرەنسا ئامانجی ئەوە دەبێت ڕێگریی لەڕۆیشتنی کۆچبەران بکات.
ڕۆژنامهكه ڕونیكردۆتهوه، فەڕەنسا ڕازی دەبێت بەناوەندێکی کۆنتڕۆڵکردنی هاوبەش کە بەرپرسانی کۆچبەری بەریتانیا تێیدا جێگیر بکرێن.
ڕۆژی هەینی، جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیاو کاترین کۆلۆنا هاوتا فەرەنسییەکەی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو جەختیان لەسەر "ڕوبەڕوبونەوەی بەپەلەی هەموو جۆرەکانی کۆچی نایاسایی"کردەوە. بەرپرسانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، ڕێککەوتنێک نزیکە.
ئەمساڵ نزیکەی 40 هەزار کەس بەبەلەمی بچوک لهفهرنساوه سنوری بهریتانیایان بەزاندووە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردو ئهو ژمارهیه 28 هەزارو 526 کەس بووە، ئەمەش فشاری خستۆتە سەر ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ خاوکردنەوەی ئەو لێشاوەی کۆچبەران.