ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ رایگه‌یاند، "له‌تەقینەوەکەدا 6 کەس گیانیان لەدەستداوەو 53 کەسیش برینداربون، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هه‌یه، ئاشكرایان ده‌كه‌ین‌و سزا ده‌درێن."
ئاوێنه: پێش بەڕێکەوتنی بەرەو وڵاتی ئیندۆنیزیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکۆنگره‌یه‌کی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەتەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ئیستەنبوڵدا 6 کەس گیانیان لەدەستداوەو 53 کەسی دیکەش بریندارن.
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی، "ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵدا هه‌یه، ئاشكرایان ده‌كه‌ین‌و سزا ده‌درێن."
كاتژمێر 4:20 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى بةهيَز شه‌قامی ئیستقلالی ئیسته‌نبوڵی هه‌ژاندو تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.