كه‌جه‌كه‌: پێویستە هەموان وریابن
  2022-11-15       462       


كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى ئیستانبوڵ هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بزوتنەوەكەمان هیچ پەیوەندییەكی بەهێرشەكه‌وە نییە"، ده‌شڵێت:"ئاكەپەو مەهەپە پلانێكی تاریكی نوێیان داناوە، پێویستە هەموان وریابن‌و ڕاستییەكان ببینن‌و لێی تێبگەن".

ئاوێنه‌: هاوسەرۆكایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی تەقینەوەكەی شارى ئیستانبوڵ كە 13ى ئەم مانگە ڕویدا، بڵاوكردەوەو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بزوتنەوەكەمان هیچ پەیوەندییەكی بەم هێرشەوە نییە، ئه‌وان دەیانەوێت ئەم هێرشە بخەنە ئەستۆی بزوتنەوەكەمان‌و ئەمەش ئەوە دەردەخات، كە ئاكەپەو مەهەپە پلانێكی تاریكی نوێیان داناوە، پێویستە هەموان وریابن‌و ڕاستییەكان ببینن‌و لێی تێبگەن".

كەجەكە داوا لەڕۆشنبیران‌و دیموكراسیخوازانی توركیاو ڕاگەیاندنەكان‌و میدیاو هێزە سیاسییە دیموكراتییەكان دەكات، "هیچ بەهایەك بەلێدوان‌و ڕاگەیاندراوەكانی دەوڵەتی فاشیستیی ئاكەپەو مەهەپە نەدەن، چونكە دەیانەوێت ڕاستییەكان بشارنەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×