حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسای سەربازیی زۆرەملێی كشاندەوە
  2022-11-15       474       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد لەنێویشیاندا كشاندنەوەی چەند پڕۆژە یاسایەك كە پێشكەشی پەرلەمان كراون لەوانە پڕۆژە یاسای سەربازیی زۆرەملێ.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا كۆمەڵێك بڕیار دراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە یەكێك لە بڕیارەكان پێكدێت لە كشاندنەوەی چەند پڕۆژە یاساو پێشنیارێك كە پێشكەش پەرلەمانی عێراق كراون لەوانە: پڕۆژە یاسای چارەسەركردنی زیادەڕۆییەكانی نیشتەجێبون، پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی ئاوەدانكردنەوە، پێشنیاری لیستی باڵیۆزان، پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای كۆمپانیاكان، پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی، پڕۆژە یاسای خزمەتی ئاڵا(پڕۆژە یاسای سەربازیی زۆرەملێ)و پڕۆژە یاسای خزمەتی شارستانی.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشیداوە كە سەڵاحیەتی كشاندنەوەی پڕۆژە یاساكان لە پەرلەمانی عێراق، بداتە سەرۆك وەزیران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×