بەڕێوەبەری گشتیی دهزگای هەواڵگریی ناوخۆی بەریتانیا (MI5)، کێن مهككاڵۆم ئاشكرایكرد، ئەمساڵ دهزگای هەواڵگریی ئێران لانیکەم ١٠ هەوڵی رفاندن و تەنانەت کوشتنی ئەو هاووڵاتییە بەریتانییه بە رەچەڵەک ئێرانییانه یان ئهو كهسانهی داوه له بهریتانیا نیشتهجێن و تاران و وەک هەڕەشە بۆسەر رژێم تهماشایان دهكات.
ئاوێنە: لەمیانی وتاری هەڵسەنگاندنی ساڵانەی بۆ ئەو هەڕەشانەی کە بەریتانیا رووبەڕووی دەبێتەوە، کێن مهككاڵۆم هۆشداریی لە بارەی ئێرانەوە دا.
مهككاڵۆم ئاماژەی بەوە کرد کە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی، رژێمی ئێرانی بە ئاراستەی "رووکردنە توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی رەخنەکان" بردووە و وتی: "ئێران لە رێگەی ئاژانسی هەواڵگرییە هێرشبهرهكانییهوه راستەوخۆ هەڕەشە بۆ سەر بەریتانیا دروست دەکات. ئەمەش هەوڵی رفاندن و تەنانەت کوشتنی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەریتانیین یان ئەوانەی لە بەریتانیا نیشتەجێن و ئێران وەکو دوژمنی رژێم دەیانبینێت. تەنها لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا لانیکەم ١٠ هەڕەشەی لەو جۆرەمان بینیوە".
بەڕێوەبەری گشتیی دهزگای هەواڵگریی ناوخۆی بەریتانیا باسی لەوە کرد، شەپۆلی ئێستای ناڕەزایەتییەکانی ئێران پرسیاری بنەڕەتی دەربارەی سیستمی تۆتالیتاری رژێم دەهێنیتە ئاراوە و گوتی: "رەنگە ئەمە ئاماژەیەک بێت بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە، بەڵام ئاراستەکە نادیارە".