بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە باڵەخایەكی روسیا، نۆ كەس گیانیان لەدەستدا
  2022-11-19       472       

بەهۆی تەقینەوەی غاز لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمیدا لە روسیا، لانیکەم نۆ کەس گیانیان لەدەستدا كە چواریان منداڵن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، ڤالێری لیمارێنکۆ، پارێزگاری ساخالینی باشوری روسیا بە میدیای وڵاتەکەی وت، روداوەکە لە ناوچەی تیمۆڤسکۆی رویداوە و ئاماژەشی بەوەکرد کە لەو نۆ کەسەی گیانیان لەدەستداوە چواریان منداڵن.

لیمارینکۆ باسی لەوەش کرد کە 33 کەس لە باڵەخانەکەدا ژیاون و "جارێ چارەنوسی بەشێکیان نادیارە".

 وەزارەتی تەندروستیی رووسیا وتویەتی، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی لێچونی غازەوە رویداوەو "بەشی زۆری نهۆمەکان بەهۆیەوە داڕماون". وتیشی باڵەخانەکە "کۆن بوە"و لە ساڵی 1980 دروستکراوە.

ڤالێری لیمارێنکۆ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو خێزانانەی ماڵەکانیان بەهۆی تەقینەوەکەوە رووخاوە یانیش زیانیان بەرکەوتوە، قەرەبودەکرێنەوە و بەوتەی خۆی، هەر خێزانێک 500 هەزار روبڵی پێدەدرێت کە دەکاتە نزیکەی 8,217 دۆلار. وتیشی، ئەوانەی ئەندامێکی خێزانەکانیان لەدەستداوە یەک ملیۆن روبڵیان پێدەدرێت کە ئەویش دەکاتە  16,434 دۆلار.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی ئیمێرجێنسیی روسیا رایگەیاند، 60 کارمەندی فریاکەوتنی رەوانەی شوێنی روداوەکە کردوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×