2022-11-20   375     
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دهخوازێت مۆندیالی قەتەر ببێته هۆی یەکڕیزی وڵاتانی عەرەبیو ئیسلامی.
ئاوێنه: ئهمڕۆ یەکشەممە موقتەدا سەدر لەتویتێکدا نوسیویهتی، یەکەمجارە جامی جیهانی یاری تۆپی پێ لەوڵاتێکی عەرەبی بەڕێوەدەچێت. یەکەم بەرهەمیشی گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیەو قەتەر بوو.
ئهوهشی نوسیوه، "هیوادارین جامێک بێت بۆ یەکڕیزی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و بڵاوبونەوەی ئاشتی بەدیاریکراویش لە یەمەن و سووریا و لوبنان و وڵاتانی دیکەی عەرەبی."
رێبەری رەوتی سەدر دهڵێت، "بەرونی بۆ جیهانیش بسەلمێنێت کە عەرەب و موسڵمان، دەتوانن جامی جیهانی بەڕێوەی ببەن و رێکیبخەن، دەتوانن ئاشتی بڵاوبکەنەوەو ریزی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی یەکبخەن، ئەمەش گەورەترین سەرکەوتن و بردنەوەیە لە بەرامبەر رۆژئاوا."