یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران سرودی نیشتمانی وڵاتەكەیان نەوتەوە
  2022-11-21       510       

هیچ یەك لە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بەرلە دەستپێكردنی یارییەکەیان لەگەڵ ئینگلتەرا لە جامی جیهانیی قەتەر، ئامادە نەبون سرودی نیشتمانیی وڵاتەکەیان بڵێنەوە، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە. 

ئاوێنە: ئەوە بۆ یەكەمینجارە تەنانەت یەك یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران سرودی نیشتمانی وڵاتەكەی بەر لە دەستپێكردنی یارییەكانی نەڵێتەوە.

لە كاتی پەخشكردنی سرودی نیشتمانی ئێراندا، بەشێك لە هاندەرانی ئێران كە لە یاریگا ئامادەن دەستیان كرد بە "هوها كێشان."

وەك لە وێنەكانیشدا دەبینرێت بەشێك لە هاندەرانی نێو یاریگاكە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزكردۆتەوە.

یاری نێوان ئێران و ئینگلتەرا كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردو تا ئێستا ئینگلتەرا بە گۆڵێك لە پێشەوەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×