هەدەپە: هۆشداریی دەدات چارەنوسی خلوسی ئاکار وەک عەلی کیمیایی بێت
  2022-11-23       782       

هەدەپە لەسەر بەکار‌هێنانی چەکی کیمیایی هۆشداریی دەداتە وەزیری بەرگریی تورکیا ،هەدەپە هۆشداریی دەداتە وەزیرى بەرگرى تورکیا کە چارەنوسی وەک عەلى کیمیایی دەبێت ئەگەر لێکۆڵینەوەی راستەقینە لەسەر بەکارهێنانى چەکى کیمیایی لە دژى گەریلاکانى پەکەکە نەکات.

ئاوێنه‌: محەمەد روشتی تریاکى، پەرلەمانتارى پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە چوارچێوەى گفتوگۆکردن لەسەر بودجەى وەزارەتى بەرگریى تورکیا بۆ ساڵى 2023، رایگەیاند؛ ساڵى 1988 بە فەرمانى عەلى حسێن مەجید کە وەزیرى بەرگرى ئەوکات بوو، چەکى کیمیایی دژى کورد لە عێراق بەکارهێنرا، هەربۆیە ناویان کرد بە عەلى کیمیایی.

ئەو پەرلەمانتارەى هەدەپە وتوشەیەتی: بەڵگە هەیە لەسەر بەکارهێنانى چەکى کیمیایی لە سنورەکانى هەرێمى کوردستان و پێویستە لێکۆڵێنەوە لەسەر ئەو بەڵگانە بکرێت.

محەمەد روشتی جەختی کردوەتەوە بە رەتکردنەوەى بەکارهێنانى چەکى کیمیایی راستییەکان پەردەپۆش ناکرێن و عەلى کیمیاییش کاتی خۆی رەتى دەکردەوە چەکى کیمیایی لە هەڵەبجە بەکارهێنابێت، بەڵام دواتر بە هەمان تاوان لەسێدارە درا.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×