ئێران سکاڵا لەسەر عێراق تۆمار دەکات
  2022-11-24       493       


ئێران دەڵێت لەسەر هێرشەکانی ئەمدواییەی حزبە ڕۆژهەڵاتییەکان و چالاکییەکانیان لەنێو خاکی ئێران، سکاڵا لەسەر عێراق تۆماردەکەن.

ئاوێنه‌: نێردەی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، لەڕێگەی پەیامێکەوە بە فەرمی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمدواییەی ئێرانیان بۆسەر عێراق، بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ڕوونکردوەتەوە، کە بەشێکی پەیوەندیی بەوەوە هەبووە عێراق کارینەکردووە بۆ داخستنی بارەگای حزبە بەرهەڵستکارەکانی ئێران.

نێردەی ئێران سکاڵای ئەوەشدەکات، عێراق ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تاران جێبەجێنەکردووە بۆ داخستنی بارەگای ئەو حزبانە، بۆیە وڵاتەکەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵا دەکات و بەپێی مافی خۆی مامەڵە دەکات.

نێردەی ئێران نهێنییەکی نوێی ئاشکراکردووە و دەڵێت، ئێران داوای لە عێراق کردووە، جگە لەداخستنی بارەگاکانی حزبە ڕۆژهەڵاتییەکان، سەرکردە و ئەندامانی ئەو حزبانەش ڕادەستی ئێران بکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×