ئێران سوپای پاسداران بەرەو سنورەكانی عیراق دەجوڵێنێت
  2022-11-25       534       

فەرماندەی هێزی زەمینی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنورەكانی خۆرئاوا و و باكووری وڵات جێگیر دەكەن، بەمەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی زیاتری گروپە نەیار و جوداخوازەكان كە لەهەرێمی كوردستان داڵدە دراون.

ئاوێنه‌: ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی لە زاری محەمەد پاكپو” فەرماندەی گشتی هێزی زەمینی سوپای پاسدارنی وڵاتەكەوە بڵاویكردەوە”ئێران بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گروپە نەیارو جوداخوازەكانی نەیاری وڵات لەسنوورەكانی باكوور و خۆرئاوای ئێران هێزی زرێپۆش و هێزی تایبەتی زەمینی سوپای بە درێژایی هێڵی سنوری ئێران و عیراق جێگیر دەكات”.

بە وتەی پاكپور‌” دوابەدوای جوڵەی حزب و تاقمە نەیار و جوداخوازەكانی ئێران لەناوچە سنورییەكان و دروستكردنی هەڕشەی ئەمنی لەسەر ناوچە و شارە سنورییەكانی وڵاتمان ، هێزی زەمینی وڵاتمان خۆی لەو ناوچانە بەدرێژای هێڵی سنووری وڵات لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات، تا ڕێگریی لە دەستێوەردانی ئەو گروپ و تاقمانە لە ناوخۆی ئێراندا بگرێت”.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت”هێزی زەمینی سوپا لە مانگی ئەیلولەوە هێرشی مووشەكی و درۆن وتۆپهاوێژی لەدژی حزب و تاقمە جوداخوازەكان لەهەرێمی كوردستان دەستپێكردبوو، لە چەند قۆناغێكیشدا بارەگانیانی كردە ئامانج و لەگەڵ دەستێوردانی زیاتر ئەندامانی لە ئێران دەستگیر كردووە و هەنگاوەكانی تر لەدژیان بەردەوامی دەبن”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×