تا ئێستا لانیكەم 104 هاوڵاتی كورد لە خۆپیشاندانەكانی ئێراندا كوژراون
  2022-11-26       336       

تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئێرانەوە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمنییەوە، تاوەكو ئێستا لانیكەم 104 هاوڵاتی كورد بەدەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون.

ئاوێنە: تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە راپۆرتێكدا، لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئێرانەوە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمنییەوە، تاوەكو ئێستا لانیكەم 104 هاوڵاتی كورد بەدەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان و شارەكانی دیكەی ئێران كوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە 11 لەو كەسانەی كوژراون تەمەنیان لەخوار 18 ساڵانەوە بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×