وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی دو سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌سنوره‌كانی عێراق‌و سوریا ڕاگه‌یاند.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-قفڵ" له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، دو سه‌ربازی توركیا كوژران و سێی دیكه‌ش بریندارن.
دوێنێ هه‌ینیش وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەندراوێکدا ناسنامەی سێ سەربازی ئاشکراکرد کە لەشەڕی پەکەکە لەناوچەی زاپ کوژراون.
بەگوێرەی ناسنامەکان، یەکێک لەسەربازە کوژراوەکانی تورکیا ئەفسەر بووە.
وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا هاتبوو، کوژرانی ئەو سێ سەربازە بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بووە بۆ سەر هێزەکانیان، هاوکات سەربازێکی دیکەشیان برینداربووە.
سوپای تورکیا له 18ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه، له‌رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تائێستا 90 سەربازی تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.