تورکیا لە شەوێکدا 20 جار هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان
  2022-11-27       616       

بەهۆی هێرشی پێچەوانەی شەڕڤانان لە رۆژئاوای کوردستان دو سەربازی تورکیا کوژران سوپاى تورکیا تەنها لە شەوێکدا زیاتر لە 20 جار هێرش دەکاتەوە رۆژئاواى کوردستان و هەسەدە رایدەگەیەنێت؛ دو سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.

ئاوێنه‌: ناوەندى راگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، هەسەدە بڵاویکردەوە؛ شەوى رابردو سوپاى تورکیا 20 جار هێرشى بۆسەر گوندەکانى دەوروبەرى گرێ سپى و عامودا و عەفرین کردوە.

هەسەدە رونی کردوەتەوە لە هێرشی پێچەوانەی شەڕڤانان و بۆ سەر سوپای تورکیا دوسەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و شەش سەربازیش برینداربون.

رۆژی رابردو مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) داواى لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى کرد لەبەردەم هێرشەکانى تورکیا بۆسەر رۆژئاواى کوردستان راگرن و رایگەیاند؛ ئەوان خۆیان بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکانى تورکیا ئامادە کردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×