وەزارەتی کارەبای حکومەتی هه‌رێم: بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی بێ کارەبا دەبن
  2022-12-01       581       

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سلێمانی دەکەنەوە کە بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە، دوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لەکارکەوتوون کە وێستگەی مۆبایلی هەواری شاری لەسەرە و بەهۆیەوە ئەو گەڕەکانەی لەو وێستگانە کارەبا وەردەگرن بێ کارەبا دەبن.

ئاوێنه‌: لەو بارەیەشەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەردوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای (هێڵی ١٣٢ کەی ڤی دەربەندیخان - ئەزمەڕ) کە وێستگەی گۆڕینی کارەبای (کازیوە)ی لەسەرە و (هێڵی ١٣٢ کەی ڤی تاسڵوجە -کوردسات)، کە وێستگەی مۆبایلی (هەواری شار)ی لەسەرە لە کارکەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکارکەوتنی وێستگەکان بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە بووە و دەشڵێت، "گەڕەکانەی لەو وێستگانە کارەبا وەردەگرن بێ کارەبا دەبن."

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا تیمەکانی بەشی چاکسازی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×