به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی سودانی فەرمانی دیوانیی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ركردوه.
ئاوێنە: له فه‌رمانه‌كه‌دا كه به ژماره 22151 له 11ی مانگی رابردوو دەرکراوه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردوه بۆ بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به بەیاسای نەوت و غازه‌وه هه‌یه.
فه‌رمانه‌كه‌ی سودانی له 3 بڕگه پێكهاتوه و له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه دیاریكراوه‌و محه‌مه‌د عه‌لی محه‌مه‌د ته‌میم، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه له هه‌مانكاتیشدا وه‌زیری پلاندانانی عێراقه، كراوه به سه‌رۆكی لیژنه‌كه.
"وه‌زیری نه‌وت و وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ و راوێژكاری ئابوریی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له ئه‌مینداریه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ، ئه‌ندامانی دیكه‌ی لیژنه‌كه‌ن"، له فه‌رمانه‌كه‌ی سودانیدا ئه‌مه‌ش هاتوه.
له بڕگه‌ی دووه‌می فه‌رمانه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌ركی گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌پێی ده‌ستور و په‌یڕه‌وی وزاریی حكومه‌تی عێراق.
بڕگه‌ی سێیه‌مش ئه‌وه‌ی تێدا باسكراوه كه لیژنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌پێی پێویست هه‌ر لایه‌نێكی حكومی بانگێشتی كۆبونه‌وه‌كان بكات كه په‌یوه‌ندیی بهكێشهكانهوه هه‌یه.